Accessibility links

شەڕ و پـێکدادان لە نێوان پـێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران و پاسداران لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران ڕوودەدەن


پێشمه‌رگه‌کانی حزبی دیموکرات
پێشمه‌رگه‌کانی حزبی دیموکرات

پـێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران لە ناوچەیەکی ئوستانی ئازەربایجان دەکەونە بۆسەیەکی سوپای پاسدارانەوە و لە ئاکامدا شەڕێـکی قورس ڕوودەدات و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

پـێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران لە ناوچەیەکی ئوستانی ئازەربایجان دەکەونە بۆسەیەکی سوپای پاسدارانەوە و لە ئاکامدا شەڕێـکی قورس ڕوودەدات و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس ئەمڕۆ پـێنجشەممە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی محەمەد نەزیف قادری ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران ڕوودانی شەڕەکەی بۆ پشـتڕاستکردوونەتەوە و گوتویەتی پـێشمەرگەکانیان لە نزیک شاری شنۆ لە پاسدارەکان هاتوونەتە دەست و توانیویانە زیاتر لە 12 پاسدار بکوژن کە یەکێـکیان جێگری سوپای پاسدارانە لە شاری شنۆ بە ناوی حاجی سەمەد بۆستانی.

ئێرانیش لای خۆیەوە دانی بە ڕوودانی شەڕەکەدا نا و لە ڕێگەی ئاژانسی فارسی نیمچە فەرمیـیەوە لەسەر زاری ژەنەڕاڵ محەمەد پاکپـور بڵاویکردەوە کە گوتویەتی هێزەکانی زەمینی پاسداران ڕۆژی چوارشەممە لە نزیک شاری شنۆ لە ئوستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دووچاری شەڕ و پـێـکدادان بوون لەگەڵ تێرۆرستان کە مەبەستی پـێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێرانە. گوتوشیەتی 12 پـێشمەرگەیان کوشتووە و 3 پاسداریشیان لێ کوژراوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە شەڕەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە کۆتایی پـێهاتووە.

XS
SM
MD
LG