Accessibility links

دۆکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می: قۆناخی شۆڕش، شۆڕشگێڕی پێویستە

  • شاهێد عەلەوی

مه‌سعود ڕۆسته‌می

له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا که‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران پێیدا تێپه‌ڕده‌بن حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چۆن ده‌توانن درێژه‌ به‌ خه‌باتی خۆیان بده‌ن و ئه‌و ئامانجه‌ی ساڵانێکی زۆره‌ چالاکی بۆ ده‌که‌ن ده‌سته‌به‌ری بکه‌ن؟

ئایا ئه‌ساسنامه‌ و په‌یره‌و و پرۆگرامی ئه‌و حیزبانه‌ بنه‌مای تیئۆری و ڕێ و شوێنێکی به‌ پوختی دارێژراوی بۆ شێوه‌ی کارکردنی ئه‌م حیزبانه‌ خستۆته‌ به‌ر ده‌ست؟

ئه‌م حیزبانه‌ چۆن ده‌توانن خۆیان له‌ گه‌ڵ واقعی ئیمڕۆی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌ک بخه‌ن؟ به‌رپرسان و قه‌واره‌ی حیزبی ئه‌و ئیمکانه‌ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ جیلی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان فه‌راهه‌م ده‌کات؟

چه‌ند ئه‌م حیزبانه‌ توانیویانه‌ له‌ هزر و توانای ئه‌و جیله‌ نوێیه‌ که‌ له‌ ناوخۆی وڵات سه‌رقاڵی چالاکین و به‌رده‌وام هه‌زینه‌شی بۆ ده‌ده‌ن که‌ڵک وه‌ربگرن؟

بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می، پسپۆڕی زانستگه‌لی سیاسی دانیشتووی ئاڵمان، وتووێژمان کردوه‌.

XS
SM
MD
LG