هه‌ردوو ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران به فه‌رمی داوایان کردووه له 12 مانگی شه‌شدا ڕێـپـێوانێـک سـازبکه‌ن له سـاڵڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا.
ماڵپه‌ڕی سحام نیوزی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی ڕۆژی دووشه‌ممه پـێـکه‌وه نامه‌یه‌کیان بۆ ئوسـتانداری تاران ناردوو و تیایدا داوای مۆڵه‌ت ده‌که‌ن بۆ سـازکردنی ئه‌و ڕێـپـێوانه.