ماڵپه‌ڕی ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی ناسراو به Sahamnews.org ڕایگه‌یاند که حکومه‌تی ئێران ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی مه‌هدی که‌ڕووبی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌سـتبه‌سه‌رکردووه پاش ئه‌وه‌ی داوای ڕێـپـێوانی کردبوو بۆ دابینکردنی پـشـتیوانی بۆ ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژ به حکومه‌ت له میسر و تونسـدا.
ماڵپه‌ڕی ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئاسایش له ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌که‌ی به‌ڕێز که‌ڕووبی له تاران نه‌یانهێشـتبوو منداڵان و ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانه‌که‌ی بڕۆنه ناو ماڵه‌که‌یه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووش دادپـرسی گشتی ئێران ڕایگه‌یاندبوو که داواکاری به‌ڕێز که‌ڕووبی و ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆن میر حوسه‌ین موسه‌ویی بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندان له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بریتیـیه له داواکاریـیه‌ک بۆ دابه‌شـکردنی خه‌ڵـکانی ئێران.
به‌ڵام له لای خۆیانه‌وه به‌ڕێزان که‌ڕووبی و موسه‌ویی ڕایانگه‌یاندبوو که داوای مۆڵه‌تیان بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندان کردووه بۆ نیشـاندانی پـشتـیوانی بۆ ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی دژ به حکومه‌ت له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌دا.