ئێران ڕایگه‌یاند بڕی نه‌وتی یه‌ده‌کی به ڕێژه‌ی له سه‌دا 9 زیاتر له‌وه‌ی پـێشـتر مه‌زه‌نده ده‌کرا، ئه‌مه‌ش هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا نه‌وتی یه‌ده‌کی له‌وه‌ی ئێران زیاتره.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران مه‌سعود میرکازمی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئێران زیاتر 150 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کی هه‌یه، که پـێشـتر به 138 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌کرا. ده‌شڵێت حکومه‌ت پـێشـبینی دکات ئه‌و ژماره‌یه له مانگی سێی 2011 دا به‌رز بـبێته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپـرسـانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌وا نه‌وتی یه‌ده‌کی وڵاته‌که‌یان بۆ 143 ملیار به‌رمیل زیادیکردووه.
میرکازمی ده‌شڵێت ئه‌م زیادبوونه له‌سه‌ر بنه‌مای پـێشـکه‌وتنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی نه‌وته. ئێران خاوه‌نی دووه‌م زۆرترین بڕه نه‌وتی یه‌ده‌که له پاش عه‌ره‌بسـتانی سعودی.