مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیج کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا نییه. سه‌رۆکی ئێران له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ تۆری ته‌له‌فزیۆنی CNN ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌م تێبینیه‌ی ڕاگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌وه بوو که وڵاته یکگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی هێزی ئێرانی تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی گوایه تاران ده‌ستی هه‌بووه له پیلانێک بۆ کوشتنی باڵیۆزی سعودی له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
ده‌سته‌یه‌کی سوێندخۆرانی ئه‌مه‌ریکا دوو که‌سی ئێرانی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی گوایه ده‌ستیان هه‌بووه له پیلانی هه‌وڵی کوشتنی "عادل ئه‌لجوبێری" دپلۆماتی سعودی. وڵاته‌یه کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و ئێرانیانه‌ی تۆمه‌تبارکراوه ئه‌ندامی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه
له میانه‌ی دیمانه‌که‌یدا له گه‌ڵ که‌ناڵی CNN ، سه‌رۆکی ئێرانی گوتی تاران هه‌رگیز نیازی زیان گه‌یاندنی به عه‌ره‌بستانی سعودیه نه‌بووه.
هه‌ر له‌و وتووێژه‌دا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ره‌خنه‌ی توند ئامێزی ئاراسته‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها زلهێزانی خۆرئاوا کرد بۆ به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تی له‌شکری هاوپه‌یمانی ناتۆ له لیبیا. ناوبراو گوتی هێرشی ئاسمانی ناتۆ شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ئاڵۆزتر کرد.
سه‌رۆکی ئێرانی ئاگاهشی دا له مه‌ڕ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسویۆنی سوریا.
شایانی باسه دیمه‌شق تاران به نزیکترین هاوپه‌یمانی هه‌رێمی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له کۆتای دیمانه‌که‌یدا سه‌رۆکی ئێرانی گوتی پێگه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا زیاتر لاواز بووه