Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا: ئێران ده‌بێت روون کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر بابه‌تی زیاتر له‌ گفتوگۆکانی ناووکی بداته‌وه

  • VOA News

ئه‌مه‌ریکا: ئێران ده‌بێت روون کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر بابه‌تی زیاتر له‌ گفتوگۆکانی ناووکی بداته‌وه

ئه‌مه‌ریکا: ئێران ده‌بێت روون کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر بابه‌تی زیاتر له‌ گفتوگۆکانی ناووکی بداته‌وه

وه‌زیری وه‌زه‌ی ئه‌مه‌ریکا ستیفن چوو و جێگه‌ره‌که‌ی گوتیان واشنتن هه‌موو کاتێك پێیخۆش بووه‌ ده‌گه‌ڵ ئێران بکه‌ویته ‌گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆری سووته‌مه‌نی(ناووکی) ، به‌ڵام ده‌خوازێت مسۆگه‌ری بکات تاران راستگۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆکان. جێگه‌ری وه‌زیری وه‌زه‌ دانیه‌ل پۆنمه‌ن ده‌ڵێت، گرنگه‌ بۆ ئێران روون کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر بابه‌تی زیاتر له‌ گفتوگۆکانی ناووکی له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامانی دایمی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا ناسراو به‌ کۆمه‌ڵی پێنج ده‌گه‌ڵ یه‌ك بدات.

ده‌مراستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رامین مێهمانپه‌ره‌ست سێ شه‌مه‌ له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئێران ئاماده‌ی گفتۆگۆیه‌ به‌ڵام هیواداره‌ کۆمه‌ڵی پێنج ده‌گه‌ڵ یه‌ك 'هه‌ڵوێستێکی دروست' وه‌به‌رچاوبگرێت له‌ گفتوگۆیان و دان به‌ مافه‌ناوکییه‌کانی ئێران بنێت.

واچاوه‌رێ ده‌کرێت پینج شه‌ممه‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راك ئۆباما له‌ گوتاری ساڵانه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان جه‌خت له‌ ئێران بکاته‌وه‌ که‌وا به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمه‌که‌ی زۆر له‌سه‌ری ده‌که‌وێت‌ ئه‌گه‌ر ئه‌رکه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام نه‌دات.

XS
SM
MD
LG