Accessibility links

ره‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: شیکردنه‌وه‌ی رێککه‌وتنی ناوکی له‌لایه‌ن دوو شاره‌زای کورد

  • Motabar Shirwani

ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی ره‌هه‌ندی پێشهاته‌کان رێککه‌وتنی ناوکی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزی جیهانه‌. ئامانجی رێککه‌وتنه‌که‌ سنوردارکردنی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێرانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاکان له‌سه‌ری.

تێڕوانینی جیاواز له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که‌ هه‌یه‌، هه‌ندێـک پـێـیان وایه‌ ئێران زۆر دور ده‌خاته‌وه‌ له‌ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوکی و هه‌ندێـکیش ده‌ڵێن ڕێکه‌وتنه‌که‌ سه‌خته‌ جێبه‌جێ بکرێت و به سوودی ئێران ده‌شکێته‌وه‌.

ئیسرائیل هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ که‌ ده‌نگۆی گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتن بڵاوبووه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تی ته‌واوی خۆیله‌م باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام وه‌کو سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ نه‌بێت ئه‌ڵته‌رناتیڤ چیـیه‌؟

دکتۆر ئیدریس ئه‌حمه‌دی مامۆ‌ستای ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ زانکۆی ستۆکهۆڵم ده‌ڵێت به‌ گشتی ئه‌م رێککه‌وتنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه.

به‌رێز سه‌ڵاح مه‌جیدپور شیکاری سیاسی کاروباری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ گشتی ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی‌ زیاتر ئاگاداری ئاڕاسته‌ی پێشه‌سازی ناوکی ئێران بن.

XS
SM
MD
LG