Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: هەتا سەر لە وتووێژەکاندا لەگەڵ ئێران چاوەڕێ ناکەین


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت و لە وتووێژەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنی کۆتایی لەمەڕ بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران بڕیاری گەورە و قورس نەدرێت، ئەوا وتووێژکاران ئامادەن کۆتایی بە پـرۆسەکە بهێنن.

جان کێری ڕۆژی پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڤیەنـنا گوتی " پەلە ناکەین و پەلەشمان پـێناکرێت، هەتا ئەو دەمەی بە ڕێکەوتنێـک دەگەن کە مەرجەکانی تیادا دەبێت."

گوتیشی دانوسـتاندنەکان بەردەوام دەبن، چونکە بڕوایان وایە هەنگاوی باش نراوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئاگاهی ئەوەشی دا هەتا سەر دانوسـتاندن بەردەوام نابێت.

پـێشـتر پـێنجشەممە لە واشنتن، جۆش ئێرنست گوتەبێژی کۆشکی سـپی گوتی وتووێژکارانی نێودەوڵەتی لە ڤیەنـنا هەتا ئێسـتا بە ڕێکەوتنێـکی کۆتایی نەگەیشتوون و هێشـتا کۆسپـیان لەبەردەمدایە.

لە لایەکی دیکە لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گوتی وتووێژەکان بۆ ئەمشەوی پـێـنجشەممەش بەردەوام دەبن، بەو هیوایەی ڕێگەچارەیەک بۆ مەسەلە قورسەکانی ماونەتەوە بدۆزنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێشـتا خاڵی قورس ماون، بەڵام وتووێژەکان بە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دەڕۆن، بۆیە بڕیاری داوە ئەمشەو و سبەی بەیانیش لە ڤیەنـنا بمێنێتەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش گوتی وڵاتەکەی و زلهێزانی جیهان بە ڕژدی کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێـکی کۆتایی، بەڵام باسی لەوەش کرد هیچ شتێـک نیـیە وەهایان لێبکات پەلە بکەن.

XS
SM
MD
LG