به‌رپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی ئێران، هاوکاتی هێشتا دانوستاندنه‌کانی ناو‌کی به‌رده‌وامن.
چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی پێنجشه‌ممه یۆکیا ئامانۆ به‌رپرسی ئاژانسەکە له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران له تاران کۆبـبێتەوە، هاوکات دانوستاندنه‌کانی ناو‌کی نێوان شه‌ش زلهێزەکەی جیهان و ئێران به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ڕێکەوتنێـکی کۆتایی گشتگیر کە مسۆگەری بکات ئێران نابێتە خاوەن چەکی ناو‌کی.
بڕیاره بەڕێز ئه‌مانۆ لەم سەردانەیدا سەنگی بخاتە سه‌ر ئەوەی پشکنه‌رانی ده‌زگای ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی به سانایی بتوانن داموده‌زگاکانی ناو‌کی ئێران لە ئایندەدا بپـشکنن.
ڕێبه‌رانی ئێرانی له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به ئاشکرا ڕایانگه‌یاندبوو که ڕێ ناده‌ن به پشکنه‌ران داموده‌زگاکانی له‌شکری وڵاته‌که‌یان بپشکنن و یاخود چاویان به زانایانی ناو‌کی بکه‌وێت.
جێی ئاماژه‌یە مه‌سه‌له‌ی پشکنه‌ران و کاتی هه‌ڵگرتنی سزاکانی سه‌ر ئێران، دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کین که هێشـتا وتووێژکا‌رانی ئێرانی و زلهێزه‌کانی جیهان مشتومڕی لەسەر دەکەن. هه‌ردوو لایان ده‌بوایه هەتا 30 مانگی شه‌ش بگهیهشتنایه ڕێککه‌وتنێک به‌ڵام درێژه‌یان به ماوه‌ی دانوستاندنه‌کانیاندا هەتا 7 ی مانگی حەوت.