Accessibility links

دوکتور ئاوات: مۆرکردنی ڕێکه‌وتنی ناوکی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئێران دا ده‌بێت

  • Salah Piroty

ڤیه‌نا، کۆبوونه‌وی ناوکی ئه‌مڕۆ 13ی جولای 2015ی زاینی.

ڤیه‌نا، کۆبوونه‌وی ناوکی ئه‌مڕۆ 13ی جولای 2015ی زاینی.

دوکتور ئاوات ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر گه‌مارۆکان له‌ سه‌ر ئێران لابه‌رن ملیۆنها دوڵار پوڵی نه‌وت بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وتووێژه‌کانی زلهێزان له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوکی دووشه‌مه‌ له‌ ڤیه‌نا درێژه‌ی هه‌بوو.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، دوکتور ئاوات عه‌لیار، شاره‌زای سیاسی و پێوه‌ندار به‌ مه‌سه‌له‌ی ناوکی ده‌ڵێت، "ده‌سته‌کانی وتووێژ له‌ سه‌ر بابه‌ته‌ ئوسولی یه‌کان به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون، به‌ڵام هی لاوه‌کی یه‌کان ماون و له‌ سه‌ر ورده‌کاره‌کانیش ڕێک ده‌که‌ون."

دوکتور ئاوات عه‌لیار

دوکتور ئاوات عه‌لیار

​دوکتور عه‌لێار شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر گه‌مارۆکان له‌ سه‌ر ئێران لابه‌رن یان سووک بکرێن ئه‌وه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دوڵار پووڵی نه‌وتی ئێران، که‌ له‌ بانکه‌کانی ئوڕووپایی دان و ده‌ستیان به‌ سه‌ر داگیراوه‌، به‌ره‌ به‌ره‌ ئه‌و پووڵه‌ بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌ڕێز عه‌لیار ده‌ڵێت ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ له‌ باری ئابووری یه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران دایه‌ چونکه‌ نه‌وت له‌ چاو ساڵی پار به‌ نرخێكی که‌م ده‌فڕۆشی و که‌می بوودجه‌ی هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG