Accessibility links

سالار پاشایی: به وته‌کانی خامنه‌یی لایه‌نی دژی رێکه‌وتنی ناوه‌کی له ئێران به‌هێزتر ده‌‌بێت.

  • شاهێد عەلەوی

سالار پاشایی

سالار پاشایی

خامنه‌یی جه‌ختی کرده‌وه ئه‌و رێگا نادات ئه‌مه‌ریکا دزه بکاته‌ ئێران و له بواری سیاسی و ئابوری و کومه‌ڵایه‌تیه‌وه کار بکاته ئێران.

له هه‌مان کاتدا که باس و لێکوڵینه‌وه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر رێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و پینج زیادی یه‌ک به‌رده‌وامه، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئێسلامی ئێران له کۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی رێکخراوه ئێسڵامیه‌کانی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه که بو یه‌که‌م جار رێکه‌وتنه‌که‌ی وه‌ک رێکه‌وتن ناو برد، جه‌ختی کرده‌وه ئه‌و رێگا نادات ئه‌مه‌ریکا دزه بکاته‌ ئێران و له بواری سیاسی و ئابوری و کومه‌ڵایه‌تیه‌وه کار بکاته ئێران.

سالار پاشایی چالاکی سیاسی کوردی دانیشتوی ئاڵمان ده‌لێت ئه‌م قسه‌ی خامنه‌یی نیشانی ده‌دات سیاسه‌تی ئێران له ژیر کاریگه‌ری رێکه‌وتنه‌که گۆرانی به‌ سه‌ردا نایێت، به‌ڵام له ناوخۆی ئێراندا لایه‌نی دژی رێکه‌وتن به‌م قسه نوێیانه ی خامنه‌یی ده‌رفه‌تێکی زیاتر بو دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکه‌وتنه پیدا ده‌کات.

XS
SM
MD
LG