Accessibility links

دوکتور ئاوات ده‌ڵیت سه‌رگرتنی درێژخایه‌نی ڕێککه‌وتنی ناوکی پێوه‌ندی به‌ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی سیاسی ئێران له‌ گه‌ڵ وڵاتانی تر هه‌یه‌

  • Salah Piroty

ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ جێ به‌ جێ نه‌کات، ڕه‌نگه‌ گه‌مارۆی زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر و له‌ گه‌ڵ وڵاتانی تری ناوچه‌که‌ش تووشی شه‌ڕ بێت.

ڕێکه‌وتنی ناوکی نێوان وڵاتانی زل هێز له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌ ڕوانگه‌ی جۆرا و جۆره‌وه‌ لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.

دوکتور ئاوات عه‌لیار شاره‌زای مه‌سه‌له‌ی ناوکی و توێژێنه‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به‌ پایبه‌ند بوونی ئێران بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نێشان بدات که‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ به‌ کرده‌وه‌ جێ به‌ جێ ده‌کات پێوه‌ندی به‌ پارسه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی نێو حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی هه‌یه‌ به‌ جۆرێک پاش نه‌مانی خامنه‌یی و ئه‌گه‌ری هاتنه‌ سه‌ر کاری سوپای پاسداران و لایه‌نی توندڕه‌و هه‌موو به‌ڵێنی یه‌کان جێ به‌ جێ نه‌که‌ن.

دوکتور ئاوات عه‌لیار

دوکتور ئاوات عه‌لیار

به‌ڕێز عه‌لیار ئاماژه‌ ده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ جێ به‌ جێ نه‌کات، ڕه‌نگه‌ گه‌مارۆی زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر و له‌ گه‌ڵ وڵاتانی تری ناوچه‌که‌ش تووشی شه‌ڕ بێت.

هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی نێو ڕێکه‌وتنه‌که‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ سه‌ری ڕێکه‌وتوون به‌ سه‌ر ئێران دا سه‌پێنراون و باری خراپی ئابووری و نرخی نه‌وت وای کرد ئێران له‌ دۆخێکی خراپ دابێت.

دوکتور ئاوات پێی وایه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه‌ بۆکورت خایه‌ن سه‌ر بگرێت، به‌ڵام بۆ درێژ خایه‌ن به‌ گرفت ده‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ناکۆکی یه‌کانی به‌ تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ ئیسراێل و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ناوچه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکات.

XS
SM
MD
LG