سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ مسۆگه‌ر نیـیه که خولێکی نوێی سزای نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان دژ به ئێران وا بکات ئه‌و وڵاته کاری ناوه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری خۆی ڕابگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند به فشاری به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌نگه له ده‌رئه‌نجامدا ئێران تێ‌بگات که چه‌کی ناوه‌کی ئه‌و نرخه نا‌هێنێت. به‌ڕێز ئۆباما له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC دا گوتی ئێران ڕژێمێکی گه‌مژه نیـیه و به گرنگیـیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌وه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگایی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا ڕووده‌دات.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا دیپلۆماتانی 6 وڵاتی زلهێزی جیهان له نیویۆرک کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی شیانی سه‌پاندنی سزایه‌کی نوێ دژ به چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران.
دیپلۆماته‌کان بریتیبوون له نوێنه‌رای ئه‌ڵمانیا و پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان( به‌ڕیتانیا، چێن، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا).
ئه‌و گرووپه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه ده‌یه‌وێت به‌رنووسی بڕیارێک دابڕێژێت بۆ سه‌پاندنی چواره‌م کۆمه‌ڵه سزای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزانی دیکه‌ی جیهان له‌و بڕوایه‌دان ئێران به نهێنی هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، وه تارانیش نکوڵی لێده‌کات.