سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئاگاهی دا به‌وه‌ی هه‌ر سـزایه‌کی نوێی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێران له‌وانه‌یه بـبێته مایه‌ی کۆتایی‌هێنان به‌و وتووێژانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کرێن.
ڕۆژی سێشه‌ممه و له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا که له‌وێ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئاماده‌ی کۆنگره‌یه‌کی هه‌رێمی ده‌بێت، گوتی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به هه‌ڵه‌دا چوون ئه‌گه‌ر پـێـیان وابێت ده‌توانن سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنن و پاشـان له‌گه‌ڵی وتووێژ بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌م له دژی ئێران به‌هۆی ڕتکردنه‌وه‌ی داواکانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن که ئه‌ویش له کۆنگره‌که‌ی ئسته‌نبوڵ ئاماده‌یه به په‌یامنێرانی گوت بڕیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به کردار له‌سه‌ری قایل بوون. به‌ڵام گوتیشی پـێویسته سـزاکان توند نه‌به‌ن و یان نه‌بنه کۆسپ له به‌رده‌م ڕێی ئێران بۆ گه‌یشـتن به وزه‌ی ناو‌کی ئاشـتیخوازانه.
به‌ڕێز پـوتن گوتیشی ئه‌و له په‌راوێزی کۆنگره‌که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد کۆده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سـته چه‌پ.