کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سـتیکردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم له دامه‌زراوێـکی ژێر زه‌مینیدا و ده‌گوترێت ئه‌و دامه‌زراوه ته‌واو پارێزراوه له شیانه‌کانی هه‌ر هێرشێـکی ئاسـمانی وه‌ک ڕۆژنامه‌یه‌کی کۆنه‌پارێزی ئێرانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌ی که‌یهان که نزیکه له مه‌لا فه‌رمانـڕه‌واکانی ئێرانه‌وه نووسیویه‌تی تاران ده‌سـتیکردووه به به‌کارهێنانی گازی یۆرانیۆم له سه‌نته‌رفیوجی پـێشـکه‌وتوودا له دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی فۆردۆ له نزیک شـاری قوم.
ئێران له ژێر سـزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه به‌هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌وه‌ی ده‌شێت بۆ سووته‌مه‌نی ناو‌کی و هه‌روه‌ها دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنرێت.
هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ئێران پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌کاربهێنێت.
ڕۆژنامه‌ی که‌یهان ده‌نووسێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له نێوه‌ندی گه‌رم‌وگوڕبوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیـیه‌کانی وه‌ک نووسیویه‌تی دوژمنانی بیانی ئێرانه.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه فه‌ریدوون عه‌باسی سه‌رۆکی پـیشه‌سـازی ناو‌کی ئێران گوتبوی وڵاته‌که‌ی به‌م زووانه ده‌سـتده‌کات به پـیتاندنی یۆرانیۆم له دامه‌زراوی فۆردۆ.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی نیمچه فه‌رمی ئێران له زاری عه‌باسـیـیه‌وه ده‌ڵێت دامه‌زراوی فۆردۆ هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌که‌ی ناتانز له ژێر زه‌میندا دروسـتکراوه و وه‌ک ده‌ڵێت دوژمنان توانیان نابێت بۆ زیان لێـدانی.
ئێران دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پـیتاندنی یۆرانیۆمی له ناتانز هه‌یه که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی ئێرانه‌وه و له‌وێ نزیکه‌ی 8 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج به‌کارده‌هێنرێن. تاران له مانگی چواری سـاڵی 2006 وه ده‌سـتیکردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم له ناتانز.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیلیش هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر ئێران به دور نازانن ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ناوکیـیه‌ی هه‌یه‌یتی به‌رده‌وامبێت.