سه‌رۆکی پـرۆگرامی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌نووکه ده‌توانێت لووله‌ی سووته‌مه‌نی ناو‌کی به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وانه‌ی پـێویستن بۆ ده‌زگاکانی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی له‌و دیمانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوکرایه‌وه و به میدیای ده‌وڵه‌تی ئێرانی گوتبوو ئێران ده‌زگایه‌کی له ناوجه‌رگه‌ی شـاری ئه‌سفه‌هان بنیاتناوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ناو‌کی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سـاڵحی گوتیشی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌کی وڵاتانی خۆرئاوا به‌رامبه‌ر ئێران له ڕاستیدا پـێشـبینی ئه‌م ده‌سـتکه‌وته ناوکیـیانه‌ی ئێرانیان کردبوو.
له‌م زانیاریانه زیاتر ڕاپـۆرته‌کانی میدیای ئێرانی نه‌چوونه قوڵایی ورده‌کاریـیه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی پـرۆگرامی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م پـێشـهاته‌یه ڕه‌نگه هه‌وڵه‌کان بۆ سـازدانی دانوسـتاندنی په‌یوه‌ست به ئاڵوگۆڕی سـووته‌مه‌نی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاڵۆز بکات، ئه‌و سه‌ودایه‌ی یه‌که‌م جار له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـتر له سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر پـێشـنیارکرا و به‌و پـێـیه باری یۆرانیۆم له ئێرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت بۆ گۆڕینی به لوله‌ی سووته‌مه‌نی، ئه‌وه‌ی ده‌کرێت له ده‌زگای ناو‌کی بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌کان له تاران به‌کاربهێنرێن.
مه‌به‌ست له ئاڵوگۆڕی یۆرانیۆمی ئێران به لوله‌ی سـووته‌مه‌نی له پـێناو که‌مکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی عه‌مبارکراوی ئێرانی‌دا بوو. هه‌روه‌ها به مه‌به‌سـتی که‌مکردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ئێرانیـیه.