دوێنێ ، باڵوێزی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئێواره‌خوانێکی بۆ نوێنه‌رانی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سازکرد، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی که تاران ڕوبه‌ڕووی شیانی سه‌پاندنی خولی چوارهه‌می سـزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێته‌وه، به‌هۆی پرۆگرامی ناو‌کی تاران.
دوای ئێواره‌خوانه‌که، یوکۆ تاکاسوی بالۆێزی ژاپۆن بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به په‌یامنێرانی گووت؛ ئه‌وان به‌شداریان له ئێواره‌خوانه‌که‌دا کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵ‌وگۆری ڕاوبۆچوونه‌کانیان بکه‌ن نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاند بکه‌ن. هاوکات ئاماده‌بوانی دیکه‌ی ئێواره‌خوانه‌که هیچ تێبینیـیه‌کان له‌سه‌ر گردبوونه‌وه‌که نه‌دا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ، ئێران ڕایگه‌یاند که رازیـیه به‌وه‌ی وڵاتی به‌رازیل ناوبژیوانی چاره‌سه‌ریـیه‌کی مامناوه‌ندی بکات، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌کرێت، په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئیرانی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند گووتی ناوبژیوانی به‌رازیل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌لێکی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ قایلکردنی ئێران بۆ ئه‌و کاره‌ی که تاران نه‌یخواستووه یان نه‌ی توانیوه ئه‌نجامی بدات.
به گوێره‌ی پلانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێت ئێران یۆرانیۆمی خۆی بۆ پـیتاندن ڕه‌وانه‌ی رووسیا بکات و پاشان ده‌نێردرێت بۆ فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بگۆردرێت بۆ سوته‌مه‌نی ناو‌کی و پاشـان ڕه‌وانه‌ی ئێران بکرێته‌وه.