ئاژانسی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئێران کۆسـپ ده‌خاتنه به‌رده‌م ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاودێریکردنی چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی، ئه‌ویش له ڕێی مۆڵه‌ت نه‌دانی به هه‌ندێ له پـشـکنه‌ران بچنه سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ئه‌م سـکاڵایه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکه‌وه پـێی زانرا که تیایدا هاتووه ئاژانسی ناوبراو گوتوویه‌تی کۆسپه‌کانی ئێران ده‌یانخاته به‌رده‌میان بوونه‌ته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی تواناکانیان بۆ چاودێریکردنێـکی کاریگه‌ر و کارا بۆ چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانیان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ڕاپـۆرته دوابه‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران دێت که داویه‌تی بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دانی مافی چاودێرێتی چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی له لایه‌ن دوو پـشـکنه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون پاش ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرتیان دابوو که‌وا ئێران تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشـکرای بکات. ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی داویانه نادوروسته، به‌ڵام ئاژانسی IAEA له‌گه‌ڵ قسه‌ی دوو پـشـکنه‌ره‌که‌یه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه پـێی زانراوه، ده‌ڵێت هێشـتا ئاژانسه‌که مه‌ترسی هه‌یه ئێران شیانی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی هه‌بێت. ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ئێران نزیکه‌ی 2.8 تۆن که‌ره‌سـته‌ی پـیتێنراوی ئاسـت نزمی کۆکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و سـزا نوێـیانه‌ی خراونه‌ته سه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و داوا نێونه‌ته‌وه‌یـیانه‌ی لێی‌ده‌کرێن بۆ ڕاگرتنی پـیتاندن.