ئاژانسی ئیسنای نیمچه فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا تاران ڕێـگه به پشـکنه‌ران ده‌دات سه‌ردانی شوێنێـکی له‌شـکری بکه‌ن که ئاژانسی ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گومانی هه‌یه کاری ئه‌تۆمی نهێنێ لێبکرێت.
پـێشـتر تاران ڕێگه‌ی له پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرت سه‌ردانی ده‌زگای پارچینی له‌شـکری بکه‌ن که ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تارانه‌وه، به‌ڵام له ڕاگه‌یاندنێـکدا له لایه‌ن به‌رپـرسی ئێرانی له ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی هاتووه که‌وا ئێران ئێسـتا ڕێگه به‌و سه‌ردانه ده‌دات بۆ نیشـاندانی نیاز پاکی خۆی.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به‌پـێی هه‌واڵه‌که‌ی ئیسنا پـێویسته ڕێـکه‌وتنێـک له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌بێت بۆ چۆنێتی کاری پشــکنینه‌که.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پشـکنینی ده‌زگای پارچین یه‌کێـک بوو له داوا سه‌ره‌کیـیه‌کانی تیمه ئاسـت باڵاکانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم که له هه‌ردوو مانگی یه‌ک و دوو سه‌ردانی تارانیان کرد. له‌و ده‌مه‌دا ئێران ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی به پـرسیار و لێکۆڵینه‌وه نه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که‌ی و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیان به کاری چه‌که نهێنیـیه‌کانه‌وه هه‌یه.