گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌کانی جیهاندا دانوسـتاندن بکات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارس ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ڕامین مێهمانپه‌رست گوتوویه‌تی ئێران ئاماده‌یه دانوسـتاندن بکات، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیاره‌ی که سـاڵی ڕابردوو پـێشـکه‌شی گرووپی 5+1 ی زلهێزانی جیهان کرابوون. ئه‌و گرووپه له پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێـکدێت (ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، ڕووسیا، فه‌رنسـا، چین) و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا.
ئێران ڕووبه‌ڕووی خواسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاپه‌یمانه‌کانی بۆته‌وه له مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ له دژی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی.