یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی سه‌ردانی دامه‌زراوه ناوکیـیه‌کانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گوته‌بێژێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی یه‌کێـتیـیه‌که‌یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ بانگهێشـته‌که‌ی ئێران نه‌بووه که دیپـلۆماتانی بیانی ده‌سـتنیشـان بکرێن بۆ گه‌شـتکردن به نێو ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران‌دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تاران پـێشـنیاری کردووه له 15 و 16 ی ئه‌م مانگی یه‌که‌دا گه‌شته‌کان بکرێن، به‌ر له وتووێژه‌کانی بڕیاره له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له ئسـته‌نبوڵ سـازبکرێن. بانگهێشـته‌که‌ی ئێران ئاڕاسته‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهان نه‌کراوه ئه‌وانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شـداری ده‌که‌ن، له‌وانه ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا که به P5+1 ناسراون.
بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئسته‌نبوڵدا نوێنه‌رانی ئێران و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌شـداری تیایدا بکه‌ن.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن ئێران ته‌نها داوای له دوو وڵاتی ئه‌ندامی P5+1 کردووه دیپلۆمات بنێرن، ئه‌وانیش ڕووسیا و چین. ده‌شڵێن ئێران هه‌روه‌ها هه‌مان داواشی کردووه له میسر و تورکیا و به‌رازیل و کوبا و هه‌نگاریای که ئێسـتا سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپای له ده‌سـتدایه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشه‌وه له‌و بڕوایه‌دان ئێران به نهێنی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.