ئێران ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ی که‌سـانی سیخوڕ له‌گه‌ڵ پـشـکنه‌رانی خۆیدا هاوپـێچ ده‌کات و ڕه‌وانه‌ی ئێرانیان ده‌کات بۆ چاودێریکردنی چالاکیـیه‌کانی ناو‌کی تاران.
له‌و باره‌یه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی ئه‌مڕۆ له زاری حه‌یده‌ر موسڵحی وه‌زیری ئیتیلاعاتی ئێرانی گێڕایه‌وه که ده‌ڵێت ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سیخوڕانی ئاژانسه‌که‌ی به سیخوڕی بیانی ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌کات، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسیاربکرێت.
به‌ڵام به‌ڕێز موسڵحی نه‌چووه ورده‌کاری په‌یوه‌ست به‌وه‌ی که ئایا کێن ئه‌و پـشـکنه‌رانه‌ی به سیخوڕ ناویان ده‌بات و هیچی دیکه‌ی له‌و باره‌یه‌وه نه‌درکاند.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وڵاتانی خۆرئاوا ئێرانیان به‌وه تاوانبارکردووه که هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ناو‌کی ده‌دات بۆ مه‌به‌سـتی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی. هاوکات ئێران نکوڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌کات.
له ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زیری ئیتیلاعاتی ئێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی ده‌سـتیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌که‌ی تاران، ئه‌وه‌ی تێدا زانایه‌کی ناو‌کی ئێرانی کوژرا و زانایه‌کی دیکه‌ش برینداربوو. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ئیتیلاعاتی ئێرانی موسڵحی ئاژانسه‌کانی سیخوڕی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها ئیسرائیلی به تێوه‌گلانیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی تاران تۆمه‌تبارکردن.