ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی IRNA ی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت وتووێژکاری ناو‌کی وڵاته‌که سه‌عید جه‌لیلی داوای له پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا کردووه جارێـکی دیکه ده‌ست به دانوسـتاندن بکه‌نه‌وه.
ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا که به P5+1 ناسراون، دوایـین جار له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له مانگی یه‌کی ڕابردوودا کۆبوونه‌وه. کۆبوونه‌وه‌که به‌بێ ئه‌نجام کۆتایی‌هات. له‌و ده‌مه‌دا سه‌عید جه‌لیلی گوتی تاران له مافه ناوکیـیه‌کانی خۆی خۆشـنابێت، له‌وانه پـیتاندنی یۆرانیۆم.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی مێهری نیمچه فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا باڵیۆزی ئێران له ئه‌ڵمانیا عه‌لی ڕه‌زا شێخ عه‌تار له نامه‌یه‌کیدا بۆ به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئه‌شتۆن پـێشـنیاری ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی کردووه، به‌ڵام نه‌یگوتووه چۆن و که‌ی بکرێن.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری گوته‌بێژێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بڵاویکرده‌وه که‌وا کۆمه‌ڵه‌که کراوه‌یه بۆ سـازکردنی وتووێژ ڕژد و به‌سوود که تیایدا ئێران مه‌رجی پـێشه‌کی نه‌بێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، ئێرانیش لای خۆیه‌وه ئه‌و قسانه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.