ئێران سزا نوێـیه‌کانی له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و که‌نه‌داوه سه‌پـێنراونه‌ته سه‌ری مه‌حکوم کردووه که به‌شی وزه و بازرگانی بیانی و که‌رتی بانکی وڵاته‌که‌ی ده‌کاته ئامانج.
سـزاکان ئامانجیان ئه‌وه‌یه قازانجه دارایی‌یه‌کانی ئێران له بواری پـێشه‌سـازی نه‌وت و گازدا که‌مبکه‌نه‌وه.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی سـزاکان کاریگه‌ری بۆ سه‌ر تاران نابێت و یارمه‌تی نادات له ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و سـزایانه جێی قایل بوون نیـیه و به پـێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که.
سه‌رۆکی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن گوتی سـزاکان په‌یامێـکی به‌هێز بۆ ئێران ده‌نێرێت که‌وا به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی جێی مه‌ترسیـیه و تا دێت و نیگه‌رانیـیه‌کان له‌سه‌ری پـترده‌بن. به‌ڵام گوتیشی ئامانجی یه‌کێتی ئه‌وروپا هێشـتا ئه‌وه‌یه ئێران قایل بکرێت بۆ سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان بگه‌ڕێته‌وه.
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌می خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و ئه‌مه‌ریکاش ڕێوشـوێنه ئابوریـیه تایبه‌ته‌کانی خۆی له دژی په‌سه‌ندکرد.
ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتخۆشی له یه‌کێتی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا کرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له دژی ئێران ناویانه.