سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و پـێـیوایه ئه‌گه‌ری وتووێژکردنی زیاتر هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزانی جیهانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی .
تێبینیـیه‌کانی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هات دوای وتووێژکردنی دوو ڕۆژی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه مشتومڕاوی له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران که کۆتایی پـێهات و بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ڕێـکه‌وتنێـک.
سه‌رۆکی ڕێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشتن ده‌ڵێت ئه‌و هیوابڕاو بووه له گفتوگوکان له نێوان ئێران و پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا.
ده‌شڵێت وتووێژه‌کان له تورکیا گه‌یشـتوونه‌ته بنبه‌ست به‌هۆی سووربوونی ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سـزاکانی له‌سه‌ر لابه‌رێت، ئه‌و مه‌رجه‌ی پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌تی‌ده‌که‌نه‌وه. ئاشتن ده‌شڵێت پـرۆسه‌که ده‌کرێت به‌ره‌و پـێش بچێت ئه‌گه‌ر ئێران به شێوه‌یه‌کی پـۆزێتیڤانه وه‌ڵامی هه‌بێت، وه ده‌رگا کراوه‌یه بۆ گفتوگۆی تر.
سه‌عید جه‌لیلی به‌رپـرسی باڵای دانوسـتاندنه‌کانی ناو‌کی ئێرانی گوتی تاران مافی به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ناو‌کی، له نێویاندا پـیتاندنی یۆرانیۆم، بۆخۆی ده‌پارێزێت.
له میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران، سه‌عید جه‌لیلی گوتیشی وڵاته‌که‌ی خوازیاره له وتووێژه‌کان به‌رده‌وامبێت له‌گه‌ڵ پـێـنج ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای تێـگه‌یشتنێـکی هاوبه‌ش و ڕێزی مافه نیشـتیمانیـیه‌کان بێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ناو‌کی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی تۆمه‌تبارده‌که‌ن، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئێران نکوڵیان لێـده‌کات.