له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 5 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردنیان له‌سه‌ر خواسته‌کانی ناو‌کی ئێران.
کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی شاری نیویۆرک ، به رۆژێک دوای ئه‌وه دێت که ئێران گوتبووی ره‌نگه به‌م زووانه ئاماده بێت بۆ ده‌ستکردنه‌وه به وتووێژ له‌سه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی خۆی.
وتووێژی په‌یوه‌ست تێدا هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوتایانی له وڵاتانی به‌ریتانیا و چین و فه‌ره‌نسا و رووسیا و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا به‌شداری ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ڕۆژی سێشه‌ممه رامین میهمانپه‌رست‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی؛ ئێران ئاماده‌یه بۆ دانوستاندن له‌مه‌ڕ پرۆگرامی ناو‌کی خۆی ، به‌ڵام ناوبراو هیوای خواست که 5 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، سه‌رجه‌م رێبازێکی دروست په‌سه‌ند بکه‌ن بۆ وتووێژکردن و دانپیانان به مافی ناو‌کی ئێران‌دا.
ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێکی دیکه گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه که تاران وا له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیدایه له ژێر په‌رده‌ی پرۆگرامی وزه‌ی سیڤیلی. هه‌رچی ئێرانیشه نکوڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌کات.