Accessibility links

ڕێبه‌رانی جیهان و ئێران ڕۆژی هه‌ینی له‌ تورکیا دانوستاندن ده‌که‌ن

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سیرجی لاڤرۆڤ و هاوکاره‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵو دوا به‌دوای کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ تورکیا 20 ی مانگی یه‌کی ساڵی 2011

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سیرجی لاڤرۆڤ و هاوکاره‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵو دوا به‌دوای کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ تورکیا 20 ی مانگی یه‌کی ساڵی 2011

ڕێبه‌رانی جیهانی به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا له‌ تورکیا کۆده‌بنه‌وه‌.

ئێران له‌ رۆژانی دواییه‌دا خواستی خۆی دیاری نه‌کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی به‌نیازه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ باسی بکات. ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵا ده‌ڵێن ئێران به‌نیاز نیـیه‌ با‌س له‌ دۆسێی‌ ناوکی بکات و ژماره‌یه‌کی تریان گوتویانه‌ ئێران ده‌یه‌وێت به‌ ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاڵوگورکردنی سوته‌مه‌نی ناوکی بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ریاکته‌ره‌کانی بکات. له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا که‌ پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و ئه‌ڵمانیا واته‌ کۆمه‌ڵه‌ی 5+1 ده‌گرێته‌وه‌ ، ئومێد ده‌کرێت کۆمه‌ڵه‌که‌ باس له‌ نیگه‌رانیه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکی بکرێت که‌ ئێران نکوڵی لێده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG