تورکیای هاوپه‌یمانی ئێران پـێشـنیار ده‌کات ناوبژیوانی نێوان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و تاران‌دا بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئاکامی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران که‌وتۆته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه وه‌ک ناوبژیوانێـک ڕۆڵ بـبینێت له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سه‌ودای پـێشنیارکراوه بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی یۆرانیۆمی ئێران. به‌پـێی ئه‌و سه‌ودایه ده‌بێت ئێران یۆرانیۆمی ئاست نزم پـیتێنراوی خۆی بۆ ده‌ره‌وه ڕه‌وانه بکات تا له‌وێ زیاتر بـپیتێنرێت و بکرێت به شیشی سووته‌مه‌نی ناوه‌کی.
هه‌تا ئێسـتا ئێران ئه‌و پـێشـنیاره‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و کاره له‌سه‌ر خاکی خۆی بکرێت.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ مه‌نوچه‌هر موته‌کی هاوتا ئێرانیـیه‌که‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داوای کرد چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی بۆ قه‌یرانه‌که بدۆزرێته‌وه.