Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا پـێشـوازی له‌ بڕیاری ئێران ده‌کات بۆ به‌شـداریکردن له‌ وتووێژه‌کانی ناوکی له‌ جنێڤ

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـوازی له‌ بڕیاری ئێران کرد بۆ به‌شـداریکردن‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ جنێڤ سـازبکرێت بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستخۆشی له‌ ئێران ده‌کات له‌سه‌ر بڕیاری بۆ به‌شـداریکردن له‌ وتووێژه‌کانی جنێڤ. خانم هێله‌ری گوتی کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌بێته‌ هه‌لێـک بۆ ئێران تا تیایدا وتووێژ‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ بکات که‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی بڕیاره‌ گه‌وره‌ وتووێژکاری ناوکی ئێران سه‌عید جه‌لیلی له‌ 6 و 7 ی مانگی دوازده‌دا له‌گه‌ڵ کاثرین ئاشتۆن کۆبـبێته‌وه‌. ئۆفیسی ئاشتۆن ده‌ڵێت ئه‌و له‌ جیاتی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و چین و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا قه‌سه‌ ده‌کات.

سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتی وڵاته‌که‌ی بۆ وتووێژه‌کان ئاماده‌یه‌، وه‌لێ هیچ دانه‌واندنێـک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ناکات.

شایه‌نی باسه‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوکی ده‌دات، به‌ڵام تاران نکۆڵی له‌وه‌ ده‌کات.

XS
SM
MD
LG