وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه‌ی جیهان ڕێـککه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک که ده‌توانێت گه‌ڕی چواره‌می سـزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت.
خانم هێله‌ری ئه‌م قسانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به کۆمیته‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی سینات گوت، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ئێران پـلانێـکی ڕاگه‌یاند بۆ ڕه‌وانه‌کردنی بـڕێـک له‌و یۆرانیۆمه پـیتێنراوه‌ی هه‌یه‌تی بۆ تورکیا تا له‌وێ بکرێت به سووته‌مه‌نی ناو‌کی.
بڕیاره ئێواره‌ی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مشـتومڕی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنووسی سـزایانه بکات.
خانم هێله‌ری گوتی ئه‌م پـلانه دوابه‌دوای وتووێژی نێوان ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاتووه، ئه‌وانیش بریتین له (ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، ڕووسیا).
هێله‌ری کلنتن ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه به هاوکاری چین و ڕووسیا پـێی گه‌یشـتوون-- ئه‌و دوو وڵاته‌ی پـێشـتر له دژی سه‌پاندنی سـزای زیاتر بوون به‌سه‌ر ئێران‌دا.