سه‌رۆکی ئێرانی پێشوازی له قۆناغیکی تری وتووێژ له‌گه‌ڵ زل هێزه‌کانی جیهانی ده‌کات له‌مه‌ڕ پرۆگرامی ناو‌کی تاران‌دا.
سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شاری (ئه‌رده‌بیل) له باکوری خۆرئاوای ئێرانه‌وه ئه‌م ووته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند. گوتیشی وڵاتانی خۆرئاوا هیچ جۆره بژاره‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه جگه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام سه‌رۆك هه‌روه‌ها هۆشیاری دا که حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ست له مافه نێودهولهتیـیهکانی وڵاته‌که‌ی هه‌ڵناگرێت.
ئه‌مه یه‌که‌مین تێبینی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده سه‌باره‌ت ووتوێژه‌کانی که ڕه‌نگه له ناوه‌ڕاستی مانگی 11 له ڤیه‌ننا بهڕێوهپچێت.
سه‌ڕۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا کاثرین ئه‌شتون له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کۆبوونه‌وه‌که‌ی پێشنیار کردبوو که به‌ناوی هه‌ر پێنج ئه‌ندامه ههمێشهییهکهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا قسه‌بکات.
کۆمه‌ڵه‌که که به کۆمه‌له‌ی 5 + 1 ده‌ناسرێت له‌م دوایـیه‌دا خواستیان بۆ سه‌رله‌نۆی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ تاران ده‌ربڕیبوو.