ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا پـێشـکه‌وتنی به‌رچاوی له بواری به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی به‌ده‌سـتهێناوه و ده‌ڵێت ئێسـتا سه‌نته‌رفیوجێـکی نوێی هه‌یه خێراتر یۆرانیۆم ده‌پـیتێنێت و هه‌روه‌ها یه‌که‌م سووته‌مه‌نی ناو‌کی خۆماڵی خۆی به‌رهه‌م هێناوه.
ئاژانسی نیمچه فه‌رمی فارس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌نته‌رفیوجی نوێی فایبه‌ر کاربۆن له ده‌زگای ناو‌کی ناتانز بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم دامه‌زرێنراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڤیدیۆیه‌کی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ڕاسته‌وخۆ په‌خشکرد که تیایدا وه‌ک ده‌ڵێن سووته‌مه‌نی یۆرانیۆمی پـیتێنراو هه‌تا ئاسـتی 20% ی خسـتۆته ناو ڕیاکته‌ری ناو‌کی تاران. ئه‌م ڕیاکته‌ره که 43 سـاڵه کارده‌کات، مادده‌ی تیشـکده‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیـیه‌کانی شێرپه‌نجه. پـێشـبینی ده‌کرێت به‌م زووانه هه‌موو سووته‌مه‌نیـیه هاورده‌که‌ی ڕیاکته‌ره‌که ته‌واوبێت.
هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیاری داوه به فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت ده‌زگای فۆردۆ بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم که ده‌که‌وێته بن شـاخێـکی نزیک قوم به ته‌واوی که‌تۆته کار.
ئێران ئه‌م پـێشـکه‌وتنانه له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌ڕای سـزاکانی ڕۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ری به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی. ژماره‌یه‌ک له وڵاتان گومان ده‌که‌ن ئێران هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، به‌ڵام ئێران نکوڵی له‌وه ده‌کات.
ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هه‌موو بژاره‌کان له به‌رده‌میاندا ده‌هێڵنه‌وه بۆ ڕاگرتنی ئێران له‌وه‌ی بـبێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.