گه‌وره به‌رپرسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و ناتوانێت پـشـتڕاستی بکات که‌وا هه‌موو چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی ئێران بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه، چونکه تاران هاوکاری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌که‌یدا ناکات.
یوکیا ئامانۆ ڕۆژی دووشه‌ممه و پاش ئه‌وه‌ی ئێران ڕێـگه‌ی به دوو پشـکنه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون نه‌دا بچنه ناو وڵاته‌که‌یه‌وه، گوتی ناڕه‌زایبوونه به‌رده‌وامه‌کانی ئێران بوونه‌ته مایه‌ی کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م کاره‌کانی پـشـکنین.
به‌ڕێز ئامانۆ له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا له ڤیه‌نـنا گوتی ئه‌و متمانه‌ی ته‌واوی به بێ لایه‌نی ئه‌و دوو پـشـکنه‌ره هه‌یه که ئێران ڕێـگه‌ی پێ نه‌داون بچنه وڵاته‌که‌یه‌وه.
ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی گومانیان هه‌یه که ئێران به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنێت. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه و پـشـکنه‌ره‌کانیش زانیاری هه‌ڵه‌یان به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی داوه.