دیپـلۆماتێـکی پایه به‌رزی ڕووسی ده‌ڵێت ده‌زگای ناو‌کی بوشه‌هری ئێرانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕووسیاوه بنیادنراوه، ئه‌و ده‌زگایه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌که‌وێته‌گه‌ڕ.
له‌و باره‌یه‌وه سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ ئه‌م وته‌یه‌ی به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی ڕووسیای ناسراو به RIA Novosti گوت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێران له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند ده‌زگای بوشه‌هر له دۆخی تاقیکردنه‌وه‌دایه و له‌سه‌ر ئاسـتێـکی نزم کارده‌کات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو میدیای ده‌وڵه‌تی ئێرانی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند ده‌زگای ناوبراو له مانگی ئاینده‌دا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریک ده‌کات و بڕیاره بـبێته یه‌که‌مین تۆڕی وێزگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به وزه‌ی ناو‌کی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه وڵاتی ڕووسیا که بنیادی ده‌زگای ناو‌کی بوشه‌هر ده‌نێت، هه‌ر خۆشی ڕاهێنان له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنی ده‌زگاکه به ئێرانیـیه‌کان ده‌کات.