سه‌رۆکی روسیا دیمتری مێدڤێدێڤ ده‌ڵێت ئێران خه‌ریکه له توانای بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی نزیك ده‌بیته‌وه.
ڕێبه‌ره روسیه‌که ده‌ڵێت توانه‌یه‌کی له‌و جۆره پـێشێلی په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی نا‌کات، به‌ڵام پـێده‌چوو له تێبینیـیه‌کانی بۆ دیپلۆماتان له مۆسکۆ نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌که له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت.
ڕێبه‌ره‌که‌ی روسیا گوتی سزاکان به‌رئه‌نجامه خواست لێکراوه‌کانی لێ ناکه‌وێته‌وه و پێویستی هه‌یه به‌وه‌ی هه‌نوکه دیالوگ له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ده‌ست پـێبکاته‌وه.
جێی با‌سه روسیا له مانگی ڕابردوو چووه پاڵ هێزه‌کانی جیهانی له په‌سه‌ندکردنی قۆناغی چوارهه‌می سزاکان به‌سه‌ر ئێران له ئاکامی قایل نه‌بوونی بۆ ڕاگرتنی پێتاندنی یۆرانیومی.
زل هێزه‌کانی جیهانی ئێرانیان تاوانبارکردووه به هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی له ژێر په‌رده‌ی پرۆگرامی ناو‌کی سیڤیل که تۆمه‌تێکه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی نکۆڵی لێده‌که‌ن.