Accessibility links

مۆگێرینی: ڕەنگە ئەوروپا لەم زووانە سزاکانی سەر ئێران لابەرێت


بەرپـرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت یەکێـتیـیەکەیان هیچ خشتەیەکی کاتی دیارکراوی نیـیە بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئێران و ڕەنگە ئەم هەنگاوە لەم زووانە بنرێت.

ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە براگی پایتەختی چیک فێدریکا مۆگێرینی لەگەڵ لوبۆمیر زاورالێک وەزیری دەرەوەی چیک گوتی" هێشـتا هیچ ڕۆژێک دەستنیشان نەکراوە. ڕۆژەکە بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی تەواوی هەموو خاڵەکانی دانراون."

پاشان گوتی " دەتوانم پـێتان بڵێم پـێشبینی دەکەم ئەو ڕۆژە لەم نزیکانە بێت. جێبەجێکردنی ڕێـکەوتنـنامەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت."

هاوکات حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران لە وتارێـکیدا لەسەر تەلەفیزیۆنی وڵاتەکەی لە بۆنەی کردنەوەی پـرۆژەیەکی نوێی گاز گوتی " هیوادارم لە چەند ڕۆژی داهاتوو سزاکانی لەسەر ئێران سەپێندراون لاببرێن."

لە لایەکی دیکە بێهروز کەمال وەندی گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران لە لێدوانێـکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئیعتمادی ئێرانی گوتی " ئێران زووتر لەوەی پـێشـبینی دەکرا خاڵەکانی سەر شانی خۆی جێبەجێکردووە بەپـێی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی مانگی حەوتی سـاڵی ڕابردوو." گوتیشی " جێبەجێکردنی تەواوی ڕێـکەوتنـنامەکە لە ماوەی حەوت ڕۆژی داهاتوو تەواودەبێت.

XS
SM
MD
LG