Accessibility links

دادگایه‌کی ئێران حوکمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک ده‌رده‌کات


دادگایه‌کی ئێران حوکمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک ده‌رده‌کات
دادگایه‌کی ئێران حوکمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک ده‌رده‌کات

دادگایه‌کی ئێرانی حوکمی مه‌رگی بۆ پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکایی ده‌رکردووه‌ به‌ تاوانی سیخوڕیکردن بۆ ئاژانسی ناوه‌ندی زانیاری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا CIA.

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی نیمچه‌ فه‌رمی فارسی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتی ئه‌و حوکمه‌ی به‌سه‌ر ئه‌میر میرزایی حیکمه‌تیدا دراوه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی به‌ CIA یه‌وه‌یه‌ بووه‌ و هه‌روه‌ها هاوکاریکردنی له‌گه‌ڵ وڵاتێـکی دوژمندا.

پـێشـتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای ئازادکردنی ئه‌میر میرزایی کرد‌، ده‌ڵێت ئه‌و تۆمه‌تی سیخوڕیـیه‌ درۆیه‌ و ئێران مێژوویه‌کی له‌ گرتنی که‌سـانی بیانی هه‌یه‌ به‌ مه‌به‌سـتی ڕامیاری.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی دوازده‌ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران ڤیدیۆی پـیاوێـکی به‌ ناوی ئه‌میر میرزایی حیکمه‌تی په‌خشکرد که‌ به‌ ئینگلیزی و فارسیـیه‌کی ڕه‌وان قسه‌ی ده‌کرد.

له‌و ڤیدیۆیه‌دا ئه‌میر میرزایی گوتی ئه‌و له‌ عێراق و ئه‌فغانسـتان خزمه‌تی سه‌ربازی کردووه‌ و به‌ تایبه‌تی ڕاهێنانی پـێـکراوه‌ به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئێران بکرێت به‌ مه‌به‌سـتی دزه‌کردن بۆ نێو وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران.

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن ئه‌میر میرزایی له‌ مانگی هه‌شت یان نۆی سـاڵی ڕابردوو ده‌سـتگیرکرا.

XS
SM
MD
LG