Accessibility links

جاستن ڕۆی: کورده‌کان خاوه‌نی مێژوویه‌کی هه‌زاران ساڵه‌ له‌ ئێران دان.

  • Salah Piroty

Justin Roy

Justin Roy

به‌ڕێز جاستن بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ئێران پێی وایه‌ یه‌که‌م هه‌نگاو بێگومان ئه‌وه‌ ئه‌رکی حکومه‌تی ئیرانه‌ که‌ به‌ پێی نیوه‌روکی قانوونه‌که‌ی خۆی هه‌نگاو بنێت.

جاستن ڕۆی، Justin Roy بڕوانامه‌ی مه‌ستری له‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ که‌مینه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌یاله‌تی کالیفۆڕنیا له‌ زانکۆی سه‌ندیه‌گۆ University of San Diego ته‌واو کردوه‌.

له‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌دا که‌ له‌ سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژ له‌ گه‌ڵ ناوبراو ئاماده‌ کراوه‌، جاستن ده‌ڵێت له‌ لێکوڵینه‌وه‌که‌ی دا سه‌رنجی تایبه‌تی داوه‌ته‌ که‌مینه‌کانی کورد و ئازه‌ری.

ناوبراو ده‌ڵێت، به‌ گشتی ئه‌وه‌ی هه‌م له‌ ژیر ده‌سه‌لاتداری شا و هه‌م له‌ ژیر ده‌سه‌لاتداری کوماری ئیسلامی بۆی ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ردوو رژیم هه‌ویستویانه‌ چوارچیوه‌ی سنووری خاکی ئیران رابگرن و زۆریشیان تیشک خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ ده‌کات که‌ به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کان به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن که‌ کورده‌کان میژوویه‌کی دوور و درێژیان له‌ ئێران دا هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌زارن ساڵ له‌ ئه‌وێ بوونه‌ و خاوه‌نی میژوویه‌کی تایبه‌ت له‌ گه‌ل ئێرانن.

جاستن بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ئێران پێی وایه‌ یه‌که‌م هه‌نگاو بێگومان ئه‌وه‌ ئه‌رکی حکومه‌تی ئیرانه‌ که‌ به‌ پێی نیوه‌روکی قانوون بچیته‌ پیش، چونکه‌ ئه‌گه‌ر چاو له‌ ده‌ستوری ئیران بکه‌ین ده‌ڵێت نابیت فه‌رق و جیاوازی دانان له‌ سه‌ر بناخه‌ی پێشنه‌، ره‌گه‌زی و ئه‌تنی هه‌بیت. به‌لام مه‌رجیش نیه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌ پیی ئه‌و هه‌لویسته‌ی هه‌نگاوی نابێت.

XS
SM
MD
LG