یونێسێف ده‌ڵێت کێشه‌ی مینه چێنراوه‌کان له سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و عێڕاق و به تایبه‌ت سنووره کوردنشینه‌کان یه‌ک له هۆگه‌لی سه‌ره‌کی کوژران و برینداربوونی منداڵان له ئه‌و ناوچانه‌ن. به پێی ئاماره‌کان هێشتا 4 ملیۆن هێکتار زه‌وی مێنڕێژکراو له ئێران‌دا خاوێنه‌کراوته‌وه.
له هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ک ئاماره‌کان نیشانی ده‌ده‌ن زیاتر له 14،000 هاووڵاتی به سه‌ر مین دا که‌وتوون که له ئه‌نجامیدا 7،000 که‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و ئه‌وانی تریش به توندی بریندار بوون و زۆربه‌یان ئێستا که‌م ئه‌ندامن. ئاماره‌کان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن نزیک به 8،00 کیلۆمێتری چوارگوشه له خاکی هه‌ریمی کوردستان مێنی لێداندراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام وه‌ک محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قه‌ساب به‌رپرسی دایره‌ی گشتی مین له هه‌ریمی کوردستان ده‌ڵێت تا ئێستا 65 له سه‌دی ئه‌و زه‌وییانه‌ی مینی لێ دانرابوو خاوێن کراوه‌ته‌وه. کێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی مینی لێدانراوه بۆته کێشه‌یه‌کی جیهانی به‌ڵام ئێران و عێڕاق و ناوچه کوردنشینه‌کانیان به تایبه‌ت به هۆی له ئارادابوونی شه‌ڕ له وڵاته هه‌ره کێشه‌داره‌کان له ئه‌م په‌ێوه‌ندییه دان.
له به‌رنامه‌ی "له گه‌ڵ ڕووداوه‌کان"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا بۆ باس له سه‌ر کێشه‌ی مین میوانداری به‌ڕێزان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قه‌ساب، به‌رپرس دایره‌ی گشتی مین له کوردستان و ئاوات بازیار، نووسه‌ر و پسپۆری بواری مین له تورکیا ده‌که‌ین.