چوارشه‌ممه سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا له‌لایه‌ن هه‌زاران له شیعه‌کانی لایه‌نگری حزبوڵڵای لوبنان که ریزیان گرتبو له‌سه‌ر ڕێی کاروانه‌که‌ی له به‌یروت و شیرینی و ده‌سته گوڵیان به‌سه‌ردا هه‌ڵدا.
(نه‌بیهـ به‌ری) سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنان پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کرد له کاتی گه‌یشتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یروت.
میدیای فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت سه‌رکۆمار به ( به‌ری) ڕاگه‌یاندوه که‌وا دۆژمنانی ئێران و لوبنان ده‌تۆقن له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردوو وڵاته‌که پـێکه‌وه ده‌بینن.
ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردانی سه‌رۆکی ئێرانه له‌وه‌تای به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه له ساڵی 2005 وه. بڕیاره ئه‌و چاوی به ڕێبه‌رانی لوبنان بکه‌وێت بۆ نیشاندانی پشتیوانی بۆ حزبوڵڵا که هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ئێرانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه، لوبنانیه‌کانی سه‌ر به رۆژئاوا له‌وه ده‌ترسن لوبنان ببێت به پێگه‌یه‌ك بۆ ئێران.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا رای ژماره‌یه‌ك شاره‌زاو رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م سه‌ردانه و کاردانه‌وه‌ی ده‌روه‌یی و ناوخۆی وه‌رگرتووه.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆی موعته‌به‌ر شێروانی بن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بنکه له نۆروێژ بن که ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه. هه‌روه‌ها چه‌ند گفتوگۆیه‌کی دیکه له‌گه‌ڵ شاره‌زایان.