ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به سه‌ردانێـک گه‌یشـته لوبنان و له لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنانی نه‌بیهـ به‌ری و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌وه پـێشـوازی کرا.
له به‌یروت به هه‌زاران لایه‌نگر له‌و شه‌قامه‌ی که که‌ژاوه‌که‌ی تیادا تێپه‌ڕ ده‌بوو گوڵبارانیان کرد و ئاڵای ئێرانیان به‌رزکردبۆوه.
سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به ده‌یان هه‌زار له لایه‌نگرانی له بنکه‌ی به‌هێزی حزبوڵڵا له باشوری لوبنان گوت که‌وا ئه‌وان له پایته‌ختی به‌رگری و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا ده‌ژین.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران ئه‌م تێبینیـیانه‌ی له گردبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌ربڕی له بنت جبێل ئه‌و گونده‌ی که نزیکه‌ی 4 کیلۆمه‌تر له سـنووری ئیسرائیله‌وه دوره.
به ده‌یان هه‌زار لایه‌نگر دروشـمیان ده‌دا و ئاڵای ئێران و لوبنانیان ده‌شه‌کانده‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵای زه‌رد و سه‌وزی حزبوڵڵا که ئێران پـشـتیوانی لێـده‌کات.
ڕێبه‌ری حزبوڵڵا حه‌سه‌ن نه‌سڕۆڵڵا که به ڕێـگای ڤیدیۆوه بۆ لایه‌نگرانی ده‌دوا خۆشـحاڵی له وته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ربڕی که‌وا گوتی ئیسرائیل ناڕه‌وایه و ده‌بێت له وجوددا نه‌مێنێت. ئه‌و سه‌ردانه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.