سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانی گونده‌کانی باشوری لوبنان ده‌کات، ئه‌وانه‌ی هاوسـنووری ئیسرائیلن له ده‌مێـکدا خه‌ریکی به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانیه بۆ ناکۆکی و شه‌ڕی کۆمه‌ڵی میلیتانی حزبوڵڵا له‌گه‌ڵ وڵاتی جوله‌که‌دا.
په‌خشی ته‌له‌فیزیۆن له هه‌رێمی باشوری لوبنانه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری ئاڵای شه‌کاوه‌ی ئێران و پـۆسـته‌ری به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی له‌سه‌ر دیواری باڵه‌خانه‌کانی ئه‌و شوێنه نیشـان دا.
له میانه‌ی ئه‌م گه‌شـته‌یدا بڕیاره سه‌رۆکی ئێرانی سه‌ردانی گوندی بنت جبێل بکات ئه‌وه‌ی ته‌نها 4 کیلۆمه‌تر له سـنووری ئیسرائیله‌وه دوره و بنکه‌یه‌کی به‌هێزی حزبوڵڵایه که له کاتی شه‌ڕی سـاڵی 2006 ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵادا وێرانکرابوو.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت دانیشـتوانی ئه‌و ناوچه‌یه پـێشـوازیه‌کی گه‌رم له سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بکه‌ن. له ڕابردوودا ئێران به پاره یارمه‌تی بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه به شه‌ڕ کاولبووانه‌ی دابوو.
له لای خۆیه‌وه مارک ڕه‌گیڤی گوته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند سه‌ردانی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ناوچه سـنووریـیه‌کان ئه‌و ڕاسـتیـیه ناهه‌مواره نیشـان ده‌دات که لوبنان وڵاتێـکی سه‌ر به ئێرانه.