گرژیـیه سـیاسیـیه‌کان له لوبنان توندتر ده‌بن به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئه‌و وڵاته له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی بگاته به‌یروت و له‌وێ چاوی بکه‌وێت به سه‌رۆکی لوبنانی میشێل سوله‌یمان و سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری. هه‌روه‌ها به نیازه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی حزبوڵڵای لوبنانیشـدا کۆبـبێته‌وه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵای ڕابه‌ری حزبوڵڵا ئه‌وه‌ی ئێران پـشـتگیری ده‌کات داوای له لوبنانیه‌کان کرد سوپاسی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بکه‌ن بۆ ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی ئێران داویه‌تی له بنیاتنانه‌وی وڵاته‌که له پاش شه‌ڕی سـاڵی 2006 ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. به‌ڵام هاوبه‌ندی حوکمڕانی وڵاته‌که ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا پـشـتگیری ده‌کات مه‌ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌وڵ بدات بنکه‌یه‌کی به‌هێز ئێرانی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا دروسـت بکات.