به پێێ ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێران له هێرشێکی شه‌ڕه‌وانانی پژاک بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سوپا له شه‌وی سێ شه‌مه 11ی ئاگوست پێنج که‌س له هیزی "به‌سیج" سوپای شاری کامیاران کوژراون. فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵێت هێرشی پژاک بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئێمه هه‌وڵێکی تێرورستی یه.
مه‌سعود مه‌ناف، ڕۆژنامه‌وانی کورد له سوید ده‌ڵێت، ئه‌مه یه‌که‌م پێکدادانی ئه‌و دوو هێزه له ماوه‌ی ڕابردوودا نیه و وادیاره سوپا به ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی کوژراوه‌کانی ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ک قوربانی تێروریسم پێناسه بکات که ئه‌وه ڕاست نیه.