Accessibility links

مه‌ترسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ند په‌نابه‌ری کورد له‌ نۆڕوێژ

  • Salah Piroty

دوو کچه‌ په‌نابه‌ره‌که‌ی کورد له‌ نۆڕوێژ

دوو کچه‌ په‌نابه‌ره‌که‌ی کورد له‌ نۆڕوێژ

پارتی FRP یان به‌ره‌وپێشچون زیاتر له‌ 50 ساڵ بوو هه‌وڵی ده‌دا که‌ بێته‌ نێو هاوبه‌ندی حکومه‌ت هه‌تا له‌ ئه‌م دواییانه‌ دا ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ڕه‌خسا.

بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد له‌ وڵاتی نۆڕوێژ که‌ دوو کێژیان هه‌یه‌ ئێستا له‌ مه‌ترسی ناردنه‌وه‌ بۆ کوردستانی ئێرانن.

باسی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی نۆڕوێژ بۆ وڵاته‌کانی خۆیان بابه‌تێکه‌ ڕۆژنامه‌کانی نۆڕوێژ به‌ گه‌رمی سه‌رنجیان داوه‌تی.

کاک که‌ریم ئه‌ڵاوه‌یسی، چالاکی سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ- نۆڕوێژ

کاک که‌ریم ئه‌ڵاوه‌یسی، چالاکی سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ- نۆڕوێژ

کاک که‌ریم ئه‌ڵاوه‌یسی، چالاکی سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ نۆڕوێژ ده‌ڵێت ئه‌و مه‌ترسیه‌ په‌نابه‌رانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ تایبه‌تی زه‌ق بۆته‌وه‌ له‌ وه‌تا پارتی به‌ره‌وپێشچوون یان FRPپارتێکی دژی پانه‌به‌رانه‌ و ئێستا له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌.

کاک که‌ریم هه‌روه‌ها ده‌ڵێت حیزبی سوسیالیستی چه‌پ، که‌ به‌ڕێزیان تێیدا چالاکی هه‌یه‌، دوو حه‌وتوو له‌ مه‌وپێش داوای له‌ پاڕلمان کرد که‌ ده‌نگی باوه‌ڕ به‌ وه‌زیری کار و باری په‌نابه‌ران Andres Andesen نه‌درێت که‌ مانای خستنه‌ ژێر پرسیاری پارتی ناوبراو واتا ئیف ئار پی بوو.

XS
SM
MD
LG