Accessibility links

پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانی مه‌هاباد

  • Salah Piroty

هاوسۆزی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت بۆ پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانی شاری مه‌هاباد، 9ی مانگی مای 2015ی زاینی

هاوسۆزی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت بۆ پشتیوانی له‌ خۆپێشاندانی شاری مه‌هاباد، 9ی مانگی مای 2015ی زاینی

کاک ئیبراهیم ده‌ڵێت پێویسته‌ کورد له‌ هه‌نده‌ران له‌ پێش پاڕڵمانی وڵاته‌کانیان مانگرتن به‌ڕیوه‌به‌رن بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئازاد کردنی به‌ندکراوانی کورد بکه‌ن.

بۆ هاوسۆزی ده‌ڕبرین به‌رامبه‌ر به‌ مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی و خۆپێشاندانی خه‌ڵکی مه‌هاباد هێندێک له‌ چالاکانی مه‌ده‌نی رۆژی پێنج شه‌مه‌یان وه‌ک مانگرتنی گشتی دیاری کرد.

له‌ سه‌ر ئه‌م داوایه‌ له‌ هێندێک شاره‌کانی کوردستانی ئێران وه‌ک مه‌هاباد، بۆکان و مه‌ریوان خه‌ڵک به‌ داخستنی دوکان و نه‌چوون بۆ شه‌قامه‌کان پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان ده‌ربڕی.

ئیبراهیم جه‌هانگیری، چالاکی سیاسی

ئیبراهیم جه‌هانگیری، چالاکی سیاسی

کاک ئیبراهیم جه‌هانگیری چالاکێکی سیاسی هه‌وڵویستی خه‌ڵک به‌ سه‌رکه‌وتن ده‌زانێت و ده‌ڵێت مانگرتن و کاردانه‌وه‌ی مانگرتن له‌ مه‌هه‌باد و ناره‌زایه‌تی یه‌کان خه‌ڵکی سه‌رده‌شت سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ بوارێکی تازه‌دا، له‌ هه‌ل و مه‌رجێکی تازه‌دا و پێی وایه‌ خه‌ڵک شێوازێکی نوێیان خۆڵقاند بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی خه‌باتێکی مه‌ده‌نی نیشان بده‌ن.

XS
SM
MD
LG