به‌رپرسێکی باڵای له‌شکری ئێران ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان هه‌رێمی سنوری به‌جێبهێڵن نه‌ر له‌وه‌ی ئێران بێر له وتووێژ سه‌باره‌ت به ئاگر به‌ست بکه‌نه‌وه.
کوله‌نێل حه‌مید ئه‌حمه‌دی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند سوپای پاسدارانی ئێرانی زیا له 30 چه‌کداری پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستانیان کوشتوه له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا و زیا40 ی تریانی لێ بریندار کردوون.
ئێران له هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشێکی ئه‌نجامدا ڵه‌گه‌ڵ یه‌وه‌ی به‌رپرسان گوتوبیان له‌شکر له میانه‌ی ڕه‌مه‌زاندا شه‌ر ڕاده‌گرێت
کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵـداوی کوردی پـێشـنیاری ئاگربه‌سـتێـکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کردووه و ده‌ڵێت هیواداره ئه‌م هه‌نگاوه بـبێته مایه‌ی چاره‌سه‌رێـکی دیموکراتیـیانه بۆ شه‌ڕی نێوانیان.
پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) له به‌یانـنامه‌یه‌دا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاویکردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو و ئێران قایل بێت ئه‌وا ئاگربه‌سـته‌که ڕۆژی دووشه‌ممه کاری پـێـده‌کرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ئاگاهی دا به‌وه‌ی تاران به‌رپـرسیاری ئاکامه‌کان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌تی‌بکاته‌وه.
ئێران ده‌ڵێت له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه ده‌ستی به شاڵاوێـکی کردووه به لای که‌م 22 چه‌کداری پـژاکی کوشتووه. ئێران له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا شه‌ڕی له دژیان ڕاگرتبوو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا پـژاک جاروبار له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران‌دا به شه‌ڕ هاتووه و ده‌ڵێت له پـێناوی به‌ده‌سـتهێنانی مافی گه‌له‌که‌ی خه‌بات ده‌کات.