کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵـداوی کوردی پـێشـنیاری ئاگربه‌سـتێـکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کردووه و ده‌ڵێت هیواداره ئه‌م هه‌نگاوه بـبێته مایه‌ی چاره‌سه‌رێـکی دیموکراتیـیانه بۆ شه‌ڕی نێوانیان.
پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) له به‌یانـنامه‌یه‌دا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاویکردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو و ئێران قایل بێت ئه‌وا ئاگربه‌سـته‌که ڕۆژی دووشه‌ممه کاری پـێـده‌کرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ئاگاهی دا به‌وه‌ی تاران به‌رپـرسیاری ئاکامه‌کان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌تی‌بکاته‌وه.
ئێران ده‌ڵێت له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه ده‌ستی به شاڵاوێـکی کردووه به لای که‌م 22 چه‌کداری پـژاکی کوشتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا پـژاک جاروبار له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران‌دا به شه‌ڕ هاتووه و ده‌ڵێت له پـێناوی به‌ده‌سـتهێنانی مافی گه‌له‌که‌ی خه‌بات ده‌کات.