ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن سوپای پاسـدارانی ئێران له‌سه‌ر سـنووری عێراق ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر 3 بنکه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک).
کۆلۆنێلی پاسـدار دلاوه‌ر ڕه‌نجبه‌رزاده ڕۆژی دووشه‌ممه گوتوویه‌تی گوایه له شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارانی پـژاک کوژراون. پـێشـتریش گوته‌بێژێـکی پـژاک گوتبووی ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون.
هیچ کام له‌و دوو لێـدوانه له لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه.
شه‌ڕه‌کان له‌سه‌ر سـنووری عێراق له نزیـک ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی کوردسـتانی ئێران ڕوویانداوه.
له‌م سـاڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین جار شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی پـژاک و حکومه‌تی ئێران ڕوویانداوه. پـژاک ده‌ڵێت خه‌بات ده‌کات له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد له ئێران.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌وا هێرش ده‌کاته سه‌ر بنکه‌کانی پـژاک له ناو عێراق. پـژاکیش لای خۆیه‌وه گوتوویه‌تی شه‌ڕه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته ناوچه‌کانی پارێزگای سلێمانی.
ئێران زۆر جار ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق تۆپـباران ده‌کات و ده‌ڵێت بنکه‌کانی پـژاک ده‌کاته نیشـانه.